هەواڵ
قوباد تاڵەبانی و شاندێكی ئەمەریكا چاكسازییەكانی پێشمەرگەیان تاوتوێ كرد
 ئاڕاستە

جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران ‌ ستایشی رۆڵی ئە‌مەریكا وھێزە‌ ھاوپە‌یمانە‌كانی كرد لە‌پای ھە‌ماھە‌نگییان لە‌ پرۆسە‌ی چاكسازی لە‌ وە‌زارە‌تی كاروباری پێشمە‌رگە‌.

ئە‌مڕۆ دوو شە‌ممە‌ ٢٤/٢/٢٠٢٠، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی وەزیران لە‌ھە‌ولێر لەگەڵ وە‌فدێكی سەربازی و دیبلۆماسی ئەمەریكی كە‌ لە گریگۆری كرودە‌ر بە‌رپرسی نوسینگە‌ی ھە‌ماھە‌نگی ئە‌منی لە‌ عێراق و ستیف فەیگن كونسوڵی گشتی ولایە‌تە‌ یەكگرتووەكانی ئە‌مریكا لە ھە‌رێمی كوردستان و وە‌فدێكی یاوە‌ریان پێكھاتبوو، پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی كوردستان و عێراقیان خستە بەرباس. 

لە‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا هەنگاوەكانی چاكسازی لە وە‌زارە‌تی كاروباری پێشمە‌رگە‌ و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە خرانە بەرباس، هەروەها رۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان و ولایە‌تە‌ یەكگرتووەكان لە پاڵپشتی كردنی پرۆسەكە جەختی لێ كرایەوەو قوباد تاڵە‌بانی ستایشی رۆڵی ھێزە‌كانی ئە‌مریكا و ھاوپە‌یمانانی كرد لە‌وبارە‌یە‌وە‌.

لەگفتوگۆكاندا هەردوولا هاوڕابوون كە هێشتا پاشماوەكانی داعش و ژێرخانی ئەم رێكخراوە تیرۆریستییە مەترسین لەسەر ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم مەترسییەش هاریكاری پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكان و هاوپەیمانان بەكارێكی پێویست درایە قەڵەم و رێوشوێنەكانی تاوتوێ كران.  

لە دیدارەكەدا دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكەش خرایە بەرباس و بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵۆگۆڕ كرا.

95 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/24/2020 8:48:18 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ