هەواڵ
دەروازە سنوریەکانی هەرێم بەڕووی وڵاتی ئێراندا داخران
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لەوڵاتی ئێران ، لە هەرێمی کوردستان ڕێوشوێنی پێویست و ئامادەکاری بۆ ئەومەبەستە دەستی پێکردووە .

جەوهەر ڕەسوڵ ، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ڕاپەڕین تایبەت بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "بەفەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە بە ئێمەیان ڕاگەیاند ، سەرجەم خاڵە سنوریەکانی هەرێم بەڕووی وڵاتی ئێراندا بە فەرمی و نافەرمی و لاوەکی داخران بۆ کاڵا و کەلوپەل   " .

ناوبراو وتیشی " لە کاتژمێر (4) ی ئەمڕۆ ئێمە مەرزی کێلێ مان داخست وە ، وە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاتوچۆی گەشتیاریش وەستێنرا ، بڕیارەکەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ داخستنی تەواوی مەرزەکانە  کاڵاوکەلوپەل " .



104 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/24/2020 8:51:25 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ