هەواڵ
لە دوو ڕووداودا دوو مناڵ گیانیان لەدەست دا
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن


لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا لە جۆری (شێلان ) دوو مناڵی تەمەن (7) و(2) ساڵان بەوهۆیەوە گیان لەدەستدا .

مقدەمی مافپەروەر ،علی جەمال قدووری ،لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە "  ئەمشەوی دووشەمە لەگەڕەکی بەردەسووری قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری ئۆپڵ منداڵێکی تەمەن (7)حەوت ساڵان بەناوی ( ئ ،ل ،ک ) دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار گیانی لەدەستدا .
لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەند کراوە " .

لەڕووداوێکی تردا ، شۆڕش ئیسماعیل ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "کاتژمێر (2:25) خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (توێتا/ 2 تەنی) منداڵێکی بەناوی ( م . ع . ر ) تەمەن (2 )ساڵان دانیشتووی گوندی ( توەسوران ) سەر بەناحیەی سەنگەسەر لەبەردە ماڵی خۆیان شێلاو بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا ، دوایی ڕووداوەکە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی( 24 ) لەیاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕاگیرکراوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە" .



170 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/24/2020 9:18:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ