هەواڵ
هاوسەرۆکی یەکێتی و کونسوڵی ئەمریکا کۆبوونەوە
 ئاڕاستە

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی  نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە ھەولێر چاویکەوت بە ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەھەرێمی کوردستان 

لە دیدارێکدا کە سەعدی ئەحمەد پیرە، ھەرێم کەمال ئاغا و ئاڵا تاڵەبانی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، باس لەدواین ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دەرئەنجامی گفتوگۆکانی وەفدی دانوستانکاری ھەرێم بۆ بەغدا کرا و تێڕوانین و سیاسەتی یەکێتیی لەوڕووەوە خرایە روو.

لای خۆیەوە بافڵ تاڵەبانی تەئکیدی لە گفتوگۆی جددی و بنیادنەرانە لەنێوان ھەرێم و عێراق کردەوە لە سەر بنەمای دەستوور و چەسپاندنی دادپەروەری و بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵک و رایگەیاند، یەکێتیی پەرۆشی پێکھێنانی حکومەتێکە کە رەنگدانەوەی خواستی ھەموولایەک بێت و  نابێت موچەو قوتی فەرمانبەرانی ھەرێمیش ببەسرێتەوە بە کێشە سیاسییەکانەوە و دووپاتیشیکردەوە، کورد وەک ھەمیشە بەشێک دەبێت لەچارەسەرکردنی کێشەکان.

ھەر لەدیدارەکەدا بیروبۆچوون لەسەر پێشھات و پرسە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکرا.
114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/24/2020 9:22:40 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ