تەندروستی
حه‌وت خۆراك كه‌به‌رده‌وام له‌ش پێویستى پێیه‌تى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون


له‌ش به‌رده‌وام پێویستى به‌خۆراكى ته‌ندروسته‌ ، كۆمه‌ڵێك سه‌وزه‌وات و خۆراكى ته‌ندروست هه‌ن كه‌ ڕه‌نگه‌ ڕۆژانه‌ هیچ گرنگى پێ نه‌ده‌ین ،به‌ڵام لایه‌نى ته‌ندروستى به‌ره‌و باش بوون ده‌به‌ن و دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ كێشه‌ و گرفتێكى ته‌ندروستى كه‌ دووچارت ده‌بێته‌وه‌ .

له‌خواره‌وه‌ ئه‌و سه‌ووزه‌ و خۆراكانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌به‌رده‌وام له‌ش پێویستى پێیه‌تى و ڕۆژانه‌ گرنگى ته‌واوى پێ بده‌ :-

*بروكلى :باشترین سه‌ووزه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامین K,C و ڕێگرى ده‌كات له‌گه‌شه‌ى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌ى و ژه‌هراوى بوونت.
*گه‌نمه‌شامى :ووزه‌ به‌خشه‌ بۆ له‌ش چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزا و ڤیتامینه‌كان.
*سپیناخ: یارمه‌تى قژ و پێست و ئێسكت ده‌دات ،كالیسیۆم ده‌به‌خشێته‌ له‌ش .
*قه‌رنابیت : یارمه‌تیت ده‌دات بۆ هه‌رسى گه‌ده‌.
*مریشك : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین كه‌بۆ له‌ش زۆر گرنگه‌ .
*ماسى : باشترین جۆرى گۆشته‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئۆمیگا 3 كه‌تواناى هه‌یه‌ چه‌وورى له‌ش له‌ناو به‌رێت .
*به‌زالیا : ده‌توانى له‌و زه‌ڵاته‌ى كه‌ئاماده‌ى ده‌كه‌یت به‌زالیاى تێكه‌ڵ بكه‌یت ،بونى مه‌گنیسیۆم و پۆتاسیۆم و كالیسیۆم واى كردووه‌ یارمه‌تى ته‌ندروستى دڵ بدات.
354 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/29/2020 10:42:36 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ