هەواڵ
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ موچه‌ى فه‌رمان به‌ران دارایی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌
  ئاڕاسته‌: پشتیوان عه‌زیز



سه‌باره‌ت به‌ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم،سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عیراق نوسراوێكی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عیراق كردووە، بەڵام تائێستا وەزارەتەكە وەڵامی نەداوەتەوە.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق راگەیاندووە: پێنج شەممەی رابردوو سەرۆكایەتیی پەرلەمان لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە نوسراوێكی ئاگاداركردنەوەی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عیراق كردووە و داوای كردووە موچەكە رەوانە بكات، بەڵام وەزارەتی دارایی تائێستا وەڵامی نوسراوەكەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی نەداوەتەوە.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ناردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم له‌ لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ له‌ واده‌كه‌ى خۆى تێپه‌ڕیوه‌ و تا ئێستا نه‌نێردراوه‌
2785 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/29/2020 12:03:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ