هەواڵ
توشبویه‌كى كۆرۆنا بارى ته‌ندروستى ناجێگیره‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توشبونی كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی راده‌گه‌یه‌نێت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیش ئاشكرایده‌كات، توشبوه‌كه‌ به‌ساڵاچوه‌ و باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، له‌ درێژه‌ی رێكاره‌كانی پشكنین بۆ گومانلێكراوان، كه‌سێكی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پشكنینه‌كانی ده‌رچوه‌ و ده‌ركه‌وتوه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 یه‌.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌، هاووڵاتییه‌كه‌ دانیشتوی شاری سلێمانییه‌ و دوای نه‌خۆشكه‌وتنی و سه‌ردانی پزیشك، گومانی لێكراوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاند، ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان شه‌ش نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 هه‌یه‌ و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، توشبوه‌كه‌ به‌ساڵاچوه‌ و باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌. به‌وه‌ش كۆی گشتی توشبوان له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ شه‌ش كه‌س.
2957 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/4/2020 9:59:33 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ