هەمەڕەنگ
ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر سیر بزانیت گوێ به‌بۆنه‌كه‌ى ناده‌ى
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان ڕه‌نگه‌ زۆر كه‌م سیر بخۆین و یان بێزار بین له‌ تام و بۆنه‌كه‌ى ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و سووده‌ گرنگانه‌ى ئاشنا بین  هه‌رگیز كۆڵ ناده‌ین له‌خواردنى سیر، به‌ڵام پسپۆرانى بوارى ته‌ندروستى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌یانیان ئه‌گه‌ر یه‌ك ده‌نك سیر بخۆیت پێش نان خواردن چه‌ند سوود و تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه‌ .
*به‌رگرى له‌شت به‌هێز ده‌كات.
*ئاوسانى سك و باى سك ناهێڵێت .
*سیر له‌ش چالاك و به‌هێز ده‌كات.
*دژى هه‌موو جۆره‌ هه‌وكردنێكه‌ .
*گه‌ده‌و ریخۆڵه‌ پاك ده‌كاته‌وه‌ و برینى ریخۆڵه‌ سارێژ ده‌كات .
*سیر چاره‌سه‌رێكه‌ بۆ ئازارى گه‌ده‌ .
*ڕێگرى ده‌كات له‌ خه‌ست بوونه‌وه‌ى خوێن .
*یارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات كه‌به‌ردى گورچیله‌یان هه‌یه‌ و هۆكارێكه‌ بۆ فڕێ دانى .
*چاره‌سه‌رێكه‌ بۆ میزه‌چوركێ.
*ته‌نگه‌نه‌فه‌سى كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .
2603 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/17/2020 7:46:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ