هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوێکی نوێی بڵاوکردەوە
 ئاڕاستە


وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەسەر هێڵی گەرمی ۱۲۲ بڵاوکردەوە.


بۆ ڕای گشتی...
ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی هێلی فریاگوزاری بەردەوامی ١٢٢مان خستۆتە بەردەم هاوڵاتیان بۆ خزمەتیان. بەداخەوە هەندێ کەسی نابەرپرس بۆ مەبەستی گاڵتە و ڕابواردن پەیوەندی بەم هێڵە دەکەن، ئەمەش دەبێتە: ١) مەشغول کردنی ئەم هێلە (کە لەم کاتەدا لەوانەیە کەسانێک حالەتیان گرژ بێت پێویستیان بە هێلەکە بێت)
٢) دەبێتە هۆی ماندووبوون و بێزارکردنی ستافی ١٢٢ کە ٢٤ کاتژمێر شەونخونی دەکەن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.
بۆیە ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی لەمەودوا مامەڵەی یاسایی دەکەین لەگەڵ ئەو کەسانەی بەمەبەستی گاڵتە و ڕابواردن پەیوەندی بەهێلی ١٢٢ دەکەن.
وەزارەتی تەندروستی
٢١ی ئادار ٢٠٢٠
849 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/21/2020 7:36:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ