هەواڵ
پشدەر: کچێک بە گولـلە گیانی لەدەستدا
 ئاڕاسته‌:به‌شى هه‌واڵ

کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی ( س . ع . ر ) لەدایک بووی ساڵی 2004 پیشەی خوێندکار، دانیشتووی ناحیەی ژاراوە گەڕەکی ( شەهیدان ) بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری گولـلەیەک بە سەرجەستیەوە هەیە و بەهۆی سەختی برینەکەشی گیانی لەدەستداو ڕووداوەکەش خۆکوژی بووە.

هۆکاری ڕووداوەکە نادیاره و بە وتەی کەسوکارەکەشی هیچ کێشەیەکی نەبووە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
405 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/21/2020 8:11:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ