هەواڵ
ئاسایش 6 کەسی بەبڕێکی زۆر پارەی تەزویرەوە دەستگیرکرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە سنوری قەزای پشدەر هێزەکانی ئاسایشی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین توانیان 6 تۆمەتبار بەبڕێکی زۆر پارە و دۆلاری تەزویر دەستگیر بکەن .

محەمەد فازڵ ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " 
   لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین و دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد  ھێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەلادزێ بە ھاوکاری بنکەی ئاسایشی ھەلشۆ توانیان (6)شەش گومانلێکراو دەستگیر بکەین ".

ناوبراو وتیشی "  ئەو کەسانە کە بڕی( ١٫٠٦٤٫٠٠٠ )یەک ملیۆن و شەست و چوار ھەزار، وە بڕی ( ٦۰۰ ) شەش سەد دۆلاری ئەمریکی تەزویریان پێ بووەو ویستویانە لە شاڕی قەڵادزێ ساغی بکەنەوە " .

ئاماژەی بەوەشکرد "  لەئێستادا تۆمەتباران دانیان ناوە بە تاوانەکەداو  بە پێی ماددەی ٢٨١/٢٨٩ لە یاسای سزادانی عێراقی بەندن و لێکۆڵینەوەش لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.

400 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/21/2020 8:19:04 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ