هەواڵ
ئاسایش چوارکەسی دەستگیر کرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

هێزەکانی ئاسایش لە قەزای پشدەر ( قەڵادزە ) چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ئەو کەسانە تۆمەتباربوون بەبەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر .

لە ڕاگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ ئاڕاستە نێردراوە ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاندوە " سەرەرای سەرقاڵبونی ھێزەکانمان بۆ رێگە گرتن لە بلاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری ھیزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەلادزێ لەدوو چالاکی جیادا توانیان چوارکەس دەستگیربکەن بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر کە برێک موادو ھەندێک کەل و پەلی کێشان و بەکارھێنانی موادی ھۆشبەریان بە دەستەوە گیراوە ".

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە " لەسەر بریاری بەرێز دادوەری دادگای لیکۆلینەوەی پشدەر پەراوی لیکۆلینەوەیان بۆ کراوەتەوەو تۆمەتباران راگیراون بە پێی ماددەی( 14) لە یاسای نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لێکۆلینەوەش لە پەراوەکان دا بەردەوامە".
436 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/22/2020 4:46:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ