هەواڵ
فەرماندەکەی هێزەکانی حەفتا ..هاوکاری هێزە ئەمنیەکان دەبین
 ئاڕاستە


مستەفا چاوڕەش فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند ھاوکارو پشتیوانی تەواوی ھێزە ئەمنی و یەکە ئیدارییەکانی ھەرێمن بۆ سەرخستنی رێکارە تەندروستی و کارگێڕییەکان و پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان .

ڕاشیگەیاند.. لەچەند ناوچەیەکیش لەسەر داوای یەکە ئیدارییەکان ، ھێزەکانی حەفتا بەشدارن ھاوشانی ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ بۆ جێبەجێکردنی رێوشوێنە تەندروستی و کارگێڕییەکان و ئاشکراشیکرد سەرباری ئەرکی سەرەکییان کە پاراستنی سنورەکانی ھەرێمە لەھەر ھەڕەشەیەکی تیررۆریستان بەڵام  ئامادەییان ھەیە بۆ جێبەجێکردنی ھەر ئەرکێک پێیان بسپێردرێت لە پێناو پاراستنی ھەرێم و گیانی ھاووڵاتیان و باشترجێبەجێکردنی رێکارەکانی قەدەغەی ھاتووچۆ .

فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا داوای لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش کرد پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و لەماڵەکانی خۆیان بمێنەوە و ژیانی خۆیان و ئازیزانیان بپارێزن و با ھەمووان پێکەوە بەرەنگاری ئەم دۆخە  سەختە  ببینەوە
48 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/24/2020 4:03:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ