هەواڵ
بەشێک لەهاوڵاتیانی کەرەنتینکراولە پشدەر گەڕێندرانەوە ماڵەوە.
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین تا ئێستا زیاتر لە 200 هاوڵاتی کەرەنتینە کراون ، بەشێکی زۆر لەوانە دوای ئەنجامی پشکنین و پاکی پشکنینەکان ماوەی تەواوبوونی کەرەنتینە ڕەوانەی  ماڵەوە کراونەتەوە ، تائێستاش یەک حاڵەتی توشبوو بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەو دەڤەرە تۆمارکراوە .

بەپێ ی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین کە بۆ ئاڕاستە نێردراوە ، ڕاگەیەنراوە " دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی پشکنینی ئەو کەسانەی کە نێگەتیڤبوون لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتی تەندروستیەوە( 23)کەس نێردرانەوە ماڵەوەو بۆ ماوەی 14ڕۆی تریش لەماڵەوە لەژێر چاودێری پزیشکی تایبەتمەند دەبن .وە ئەو هاوڵاتیانەی تریش کەئێستا لەکەرنتینەکاندان دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی کەرەنتینکردن سەرجەمیان دەنێردرێنەوە ماڵەوە .

  لەئێستاشدا کۆی گشتی هاوڵاتی کەرەنتینکراو لەسنوری ڕاپەڕین ( 35 )هاوڵاتین. کە 3هاوڵاتی لەکەرەنتینەی ڕانیەو (32)هاوڵاتی تریش لەکەرەنتینەکانی پشدەرن " .
55 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/24/2020 4:11:16 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ