كنگر (قنگر) یه‌كێكه له به‌رهه‌مه به‌هارییه‌كان ، ڕووه‌كێكى دڕكاوییه و و گه‌ڵاكانى به‌گشتى زۆر دڕكاوین ، زۆربه‌مان زۆر ئاره‌زووى كنگر ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تى به‌شێوازى (كنگر ماسى )كه‌له ڕۆندا سوورى ده‌كه‌یته‌وه ، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى سوودى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت .
هه‌ربۆیه له‌م وه‌رزى به‌هاره‌دا خواردنى قنگر پشت گوێ مه‌خه و گرنگى پێ بده تا ته‌واو سودمه‌ند بیت له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ى :-
*ده‌وڵه‌مه‌نده به كالیسیۆم هه‌ربۆیه گرنگه بۆ ئێسكه‌كانى له‌ش.
*ڕێژه‌یه‌كى زۆر فسفۆرى تێدایه كه بیر‌و بیركردنه‌وه‌ت به‌هێز ده‌كات .
*گه‌ده و ریخۆڵه پاك ده‌كاته‌وه .
*به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات .
*بۆ خانمانى دووگیان زۆر به‌سووده.
*یارمه‌تى ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه كه‌م خوێنن.
*ڕێگرى قه‌بزیت ده‌كات.
*ئاستى كۆلیسترۆڵى خوێن داده‌به‌زێنێت.
*كێشى له‌ش داده‌به‌زێنێت.
*دوورت ده‌خاته‌وه له هه‌وكردنى جگه‌رو گه‌ده.
*ئازارى جومگه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه .
*كارى گه‌ده ئاسان ده‌كات.
*له‌ش پاك ده‌كاته‌وه له‌هه‌موو جۆره میكرۆب و ژه‌هراوى بونێك .