هەواڵ
18تیم ڕۆژانە پلانەکانی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێ بەجێدەکەن .
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و لە پێناو سەلامەتی و تەندروستی هاوڵاتیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤاێرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین (18) تیمی پێکهێناوە

تەها محەمەد ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " لەچوار چێوەی هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بۆ ڕووبەڕووبوەنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـ3ـ2020  لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان خولێک بۆ ئەندامانی لیژنەکانی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕاپەڕین، لەلایەن تیمی وەڵامدانەوەی خێر ا لەپارێزگای سلێمانی و بەهاوکاری خۆپاڕاستنی تەندروستی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو " .

ناوبراو وتیشی "  لەسنوری  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین  لەڕێگەی 18تیمەوە ڕۆژانە پلانەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤاێرۆسی کۆرۆنا جێبەجێدەکرێت،کە 10تیم لەسنوری بیتوێن و 8تیم لەسنوری پشدەر پلانەکان جێبەجێدەکەن".

ئەوە لەکاتێکدایە تائێستا (1 ) حاڵەتی توشبوو بە کۆرۆنا ڤایرۆس لە ئیدارەی ڕاپەڕین تۆمار کراوە ، تیمەکانیش بەردەوامن لە پشکنینی ئەو کەسانەی کە زۆرترین بەرکەوتەیان لەگەڵ هاوڵاتیان هەیە .
65 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/25/2020 7:32:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ