هەواڵ
ئاگاداریەک بۆ ئەو موچە خۆرانەی موچە وەردەگرن
 ئاراسته:جه‌عفه‌ر حسێن

بەم جۆرە موچە دابەشدەکرێت و ڕێنمایی بۆ موچە خۆران بڵاۆکرایەوە.

ى كەسوكارى سەربەرزى شەهیدان و ئەنفالكراوان دەکەین كە لە هەفتەى داهاتودا دابەشكردنى مووچەی مانگی 2019/8 دەستپێدەكات، بەڵام بەهۆى بارودۆخى قەدەغەی هاتوچۆو رێکارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستییەوە شێوازى دابەشكردن گۆڕنكارى تێداکراوە بە بڕیارى وەزارەتى دارایى كە بەپێی ئەم خشتەى خوارەوە رێكخراوە پێویستە زۆر بە باشى رەچاوى رێنماییەكان بكرێت بە مەبەستى پاراستنى تەندروستى هەموان، هیوادارین بە رەچاوكردنى ئەم خشتەیە سەردانى بانكەكانتان بكەن هەر كەسێكیش لە رۆژ و كاتى دیاركراوى خۆیدا نەبێت ناتوانێ موچە وەربگرێت بۆیە تكاتان لێدەكەین پەیوەست بن بە كات و رۆژى دیاركراو، ئەمە تەنهاو تەنها لە پێناو سەلامەتى تۆى بەڕێزدایە و انشااللە هەموو لایەک تەندروست باش دەبن.
هەر بۆ سەلامەتى خۆت و کەسوکارتان تكایە لە كاتى سەردانكردنتان دەستكێش و ماسك بەكاربێنن و رەچاوی ماوەی نێوانتان بکەن کە کەمتر نەبێت لە دوو مەتر و سەرجەم رێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن، زۆر سوپاسى پشوودرێژی و هاوكاریتان دەكەین بۆ زانیاریشتان بانكەكان تا كاتژمێر ٣ پاش نیوەرۆ كراوەیەو لە خزمەتاند دەبین..
1. 2020/3/30-29 یەكشەممە و دووشەممە شەهیدانى سە نگەر.
2. 2020/3/31 سێ شەممە جینوسایدكراوان، كە ئەنفال و كیمیاباران دەگریتەوە. لەگەڵ بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی.
3. 2020/4/2-1 جوارشەممە و پێنچ شەممە شەهیدانى هاوڵاتى.
دووبارە سوپاسى هاوكاریتان دەكەین، تكایە بەپێی ئەم خشتەیەى دیاریكراوە سەردان بكەن، چونکە وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە لیستەکان دەگاتە بەردەستی کارمەندانی بانکەکان و بەهیوای تەندروستی باش بۆ ئێوەی بەڕێز و خاوەن قوربانى
بۆ بەخێوکاری دایک و باوکی شەهید ئاگادارتان دەکەینەوە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان/ سلێمانی
83 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/26/2020 8:38:54 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ