هەواڵ
بێگەرد تاڵەبانی: درێغی ناكەین لە كارئاسانی بۆ جوتیاران و خاوانكاران
 ئاڕاستە

ئەنجوومەنی راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆبووەوە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش دەڵێت، درێغی ناكەین لە كارئاسانی بۆ جوتیار و خاوەنكاران.


ئەمڕۆ دووشەممە 2020/3/30، كۆبوونەوەی راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەشێوەی ڤیدیۆ كۆنفڕانس ئەنجامدراو گفتوگۆ كرا لەسەر دۆخی كشتوكاڵ و ئاودێری لە ئێستادا.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی دۆخی ئێستای كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری كرد بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

پاشان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی بەڕێوەبەر، پزیشك و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكان و كەرەنتینەكانی كرد بۆ ئەو هەڵمەتە فراوانانەی دەستیان پێكردووە لە رشاندن، دروستكردنی رێگەپێدان بۆ جوتیاران و خاوەنكاران و رێگری لەهاتنی بەرهەمی كوالێتی خراپ، هەروەها جەختی كردەوە كە بەردەوامبن لە كارئاسانی بۆ جوتیاران و خاوەنكاران، چونكە ئێستا وەرزی داچاندنە بۆ ئەوەی جوتیارانمان تووشی زیان نەبن.

راشی سپاردن، درێغی نەكەن لە دابینكردنی پێداویستی خۆپارێزی بۆ پزیشك و كارمەندانی وەزارەت، چونكە ئەوان لە هێڵی پێشەوەی بەرگریكردنن لە هاونیشتمانیان.

لەتەوەرێكی تری كۆبوونەوە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رانەگرتنی كاری بەڕێوەبەرایەتیەكان و كۆمپانیاكانی بەگرنگ زانی بە تایبەت بۆ پڕكردنەوەی خواستی بازاڕ لەبەرووبووم بۆ ئەوەی نرخ لەسەر بەكاربەران زیاد نەكرێت.

خاڵێكی كارنامەی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەهەڵمەتی رشاندن دژ بەكوللە، لەمڕوەوە بێگەرد تاڵەبانی وتی، داوامان لە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە بۆ پێدانی بودجەیەكی دیاریكراو بۆ هەڵمەتی رشاندن دژ بە كوللـە لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

هەروەها گفتوگۆكرا لەسەر باشترین میكانیزم بۆ ناونوسینی جوتیاران بۆ وەرگرتنی گەنم، بەجۆرێك زۆرترین جوتیار سوومەندبن، باسیش لە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەی بەغداد كرایەوە كەلەسەردانی شاندی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ بەغداد ئەنجامدرابوو كە جیاوازی نەكرێت لەنێوان جوتیارانی كوردستان و خوارو ناوەڕاستی عێراق.

لە كۆبوونەوە وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتیەكان چەند سەرنجێكیان ئامادە كرد بۆ ئەوەی لەكۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران، بخرێتەبەردەم سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەپێناو لەپێناو پاراستن و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی.
237 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2020 7:42:01 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ