هەواڵ
تاکە هاوڵاتی توش بووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم قەزایە چاک بۆتەوە
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

هاوشێوەی تەوای شارو شارۆچکەکان هەرێم لە قەزای کۆیەو دەورووبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس گیراوەتەبەر ، وە تاکە هاوڵاتی توش بوو بەم ڤایرۆسە چاک بۆتەوە.

 بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە  بڵاوی کردۆتەو کە  " تاکە توشبووی  ڤایرۆسی کۆرۆناکە بە تەواوەتی چاک بۆتەوەو و رەوانەی ماڵ دەکرێتەوە،  تووشبووەکە ماوەی چەند رۆژێک  لە سەنتەری چارەسەری کۆرۆنای شاری کۆیە لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بوون و دوای دڵنیابوون لە چاکبوونەوە، ئەو کەسە دەگەرێندرێتەوە بۆ ماڵەوە و دەست دەکات بە ژیانی ئاسایی خۆی " .

بەپێی زانیاریەکانی ئاڕاستە ، ئەوە دوای ئەوە هات کە دوای چارەسەر و پشکنینی یەکەم دەرکەوتوە کە هیچ نیشانەیەک لەم نەخۆشەدا نەماوە.

لە قەزای کۆیە ژمارەی ئەو  هاوڵاتیانەی کەرەنتینە کرابوون ژمارەیان (٤٢ )کەس بووە وە تائێستا ( ١٩٢) هاوڵاتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە.
136 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2020 10:47:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ