هەواڵ
مامۆستایانی ناڕازی هۆشداری دەدەن
 ئاڕاستە


هۆشدارییەک لەئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی کوردستانەوە بۆ دەسەڵاتدارانی هەرێم.

ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی چاوەڕوانی گێڕانەوەی پاشەکەوت و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بووین، بەڵام بەداخەوە چەند ڕۆژێکە دەنگۆی بڕینی دەرماڵەو کەمکردنەوەی مووچەکانمان، یان دابەشکردنی مووچە لە سیی ڕۆژ زیاتر دەبیستین، بۆیە لێرەوە ئاگاداری دەسەڵاتدارانی هەرێم ئەکەینەوە کە ئەو هەنگاوانە بەلای ئێمەی مامۆستایانەوە هێڵی سورەو قبوڵکراو نییە، لە ئەگەری وەها بڕیارێکی ستەمکارانەدا، بەدڵنییاییەوە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینە مەیدانی خەبات دژ بەوانەی چارەسەری هەموو گرفتە کەڵەکەبووەکانی هەرێم لەبڕین و پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایاندا دەبیننەوە.

بڕیاردەرانی ئەم ستەمکارییە نوێیەش بەرپرسیار دەکەین لەهەر پێشهات و ڕووداوێکی نەخوازراو و پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن.

سەربەرزی و سەرکەوتن بۆ ئیرادەی پۆڵاینی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی کوردستان



116 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/30/2020 10:50:47 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ