هەواڵ
بەهۆی سکاڵای هاوڵاتی یەکەوە پۆلیس کەسێکی دەستگیرکرد
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

لە ناحیەی حاجیاوای سەر بەقەزای ڕانیە و بەسود بینین لە کامێڕای چاودێری و دوای تۆمارکردنی سکاڵا هێزەکانی پۆلیس کەسێکیان  بە تۆمەتی دزی کردن دەستگیرکرد.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند "دوای ئەوەی لەبەرواری29 / 3 /2020   هاوڵاتی یەک سەردانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوای کرد و سکاڵای تۆمارکرد لەسەر ئەوەی کە دزی لە مارکێتەکەی کراوە لە مەیدانی حاجیاوا. مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و بڕیاری دادوەر بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار بەدەست هات " .

ناوبراو وتیشی " دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون و سوودوەرگرتن لە کامێراکانی چاودێریکدن، لە لایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا کەسێک دەستگیر کرا بە ناوی (د، خ) کە تەمەنی (18) ساڵە. لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا ناوبراو دانی ناوە بە تاوانەکەی کە بڕی(200) هەزار دیناری لە مارکێتەکە دزیوە. بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
287 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/1/2020 7:45:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ