هەواڵ
بەرهەمە نەوتیەکانی نێوان ئێران و هەرێم دەبێتە بۆری
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لە سنووری نێودەوڵەتی پەروێزخان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پرۆژەیەک ئامادەکراوە کە بەرهەمە نەوتییەکان لە ئێـرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەبۆری بگوازرێنەوە.
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەک رایگەیاند، مەبەست لە پرۆژەی بۆری گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان لە کۆماری ئیسلامیی ئێـرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی سووتەمەنی هاووڵاتییانە لە بەنزین و گاز و نەوتی سپی، بەڕەچاوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی (کۆڤید19) و پاراستنی ژیان وسەلامەتی هاووڵاتیان.
 
وەزارەتی دارایی روونیدەکاتەوە، پرۆژەکە لە پێناو رێگەگرتنە لە بەریەککەوتنی نێوان شۆفێر و کارمەندانی هەردوولا و پەمپکردنی ئەو بەرھەمە نەوتییانە راستەوخۆ لە خەزانی تانکەرەکانەوە بۆ ئەم دیو سنوور، نەوەک بۆ مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی نەوتی خاوبێت.
 
پرۆژەکە هێشتا نەکەوتووەتەکار و وەزارەتی دارایی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هۆکارەکەی بەهۆی تەواونەبوونی رێکارەکانی وەرگرتنی رەزامەندی کۆتایی لایەنە پەیوەندیدارەکانە.
119 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/4/2020 4:17:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ