هەواڵ
هۆکاری بڕیارە بەپەلەکە دوێنێ شەوی وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرا بوو
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێوشوێنی قەدەغەی هاتوچۆی بۆ توندترین ئاست بەرزكردەوە، هۆكاره‌كه‌ بۆ ئه‌نجامی چه‌ند پشكنینێك ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
شه‌وی رابردوو 3-4-2020، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌په‌له‌دا، رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ بەرزترین ئاست توند كردەوە، تا رادەی داخستنی ماركێت و نانەواخانەكان بۆ ماوەی (48) كاتژمێری داهاتوو.
سه‌رچاوه‌یه‌ك کە ناوی خۆی ئاشکرا نەکرد رایگه‌یاند: "ئه‌م بریاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پرسیارێكی زۆری لای هاوڵاتییان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دروست كردووه‌، و وا گومان ده‌كرێت هۆكاری بریاره‌كه‌ ئه‌و چوار تووشبووه‌ی دوێنێ بن كه‌ به‌شداری پرسه‌یه‌كیان كردبوو له‌ شاری هه‌ولێر".
هاوکات تیمێكی تایبەتی تەندروستی بەشێوەی هەڕەمەكەی لە بازاڕو شوێنە گشتیەكاندا سامپڵیان لەناو خەڵك و ئەو كەسانەدا وەرگرتووە لەدەرەوەی بازنەی توشبوان و بەركەوتەی توشبوان خەڵكانێكی زۆر هەن توشی كۆرۆنا بوون، ئەم سامپڵە نوێیە بەرپرسانی نیگەران كردووە لەوەی بازنەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی هەندێك لە وڵاتانی رۆژئاوا هێندە فراوان بێت كە توانای كۆنترۆڵكردنیان نەمێنێت.
بریاره‌ نوێییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوویه‌ هۆی درووستبونی قەرەباڵغی لەناو دوكان و ماركێتەكان و بەرزبونەوەی نرخی هەندێك كاڵاو كەلوپەل.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌، به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی حكومه‌ت، ئاستی پابەند بوون بە رێنماییەكان كەمیكردووە و جموجوڵی پیادەرۆ لە شەقامەكان زیادی كردووە، مەترسیان هەیە كە ئەمە ببێتە هۆی دووچاربوونی هێزە ئەمنیەكان و كارمەندانی تەندروستی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.
482 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/4/2020 5:01:08 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ