هەواڵ
قوباد تاڵەبانی ستایشی پارێزگاری سلێمانی دەکات
 ئاڕاستە


قوباد تاڵه‌بانی ستایشی هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەكات .

جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی پلانەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تاوتوێ كرد.  

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ 4 نیسانی 2020، سەردانی پارێزگاری سلێمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەكری كرد و پێكەوە دوا پێشهاتەكانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنایان تاوتوێ كرد، هەروەها لەبارەی پلانەكانی خۆپارێزی و چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ رەوشەكە، بیروڕایان گۆڕییەوە.  
له‌ سەردانەكەدا قوباد تاڵەبانی ستایشی هەوڵ و كۆششەكانی پارێزگاری سلێمانی كرد لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی پلان و رێنماییەكانی حكومەت، هەروەها داوای لە پارێزگار كرد وەكو ئێستا هەماهەنگی توندوتۆڵی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگاكە بپارێزن بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا. 
لەبەشێكیتری كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی ستایشی ته‌ندروستی سلێمانی و هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایشی كرد كە بەگیانێكی لەخۆبردووانە ئەركی جێبەجێكردنی فەرمان و رێنماییەكانی خۆ پارێزی جێبەجێ دەكەن.
68 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/4/2020 11:40:59 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ