هەواڵ
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان چەند بریاریکی دەرکرد
 ئاڕاستە


پاش ئەوەی وەزارەتی ناوخۆ به‌یانی ژماره‌ 25  بڵاوکردەوە ژورى ئۆپەراسیۆنى ئیدارەى گەرمیان بەسەرپەرشتى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و بەئامادەبوونى ئەندامانى کۆبوەوەو
له‌بەر بەرژەوەندى گشتى  و لەو چوارچیوەى بریار و رینماییەکاندا  چەند بریارێکى پیویستى دەرکرد.


لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ناوەرۆکى بریارەکانى بۆ کەنالەکانى راگەیاندن خستە روو, داواشیکرد هاوولاتیان پابەندبن پییەوەو سوپاس و ستایشى  خەلکى گەرمیانیکرد کە لەرابردوودا بەباشى پابەند بوون بە بریارەکانەوە.

بریارەکان:

یه‌كه‌م:نانه‌واخانه‌و ماركێته‌كان له‌ كاتژمێر 6ی به‌یانی بۆ 4ی ئێواره‌ ده‌كرێنه‌وه‌ ماركێته‌ گه‌وره‌كان ڕێگایان پێده‌درێت ٢ ئوتومبیل  به‌كاربهێنن و ماركێتی بچوكیش ١ ئۆتۆمبیل.
دووه‌م:ریكخراوه‌كانی un  و ئه‌و ریكخراوه‌ خیرخوازییه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانه‌وه‌ ریگایان پیده‌دریت و دابه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی  له‌ كاتژمیر 12 ی نیوه‌ رۆ بۆ 5 ی ئیواره‌ ده‌بیت.
سییه‌م:عه‌لوه‌كان 6ی به‌یانی بۆ 5 ی ئیواره‌.
چواره‌م: میوه‌ فرۆشه‌كان 6 ی به‌یانی ده‌رۆنه‌ عه‌لوه‌و پیویسته‌ پیش كاتژمیر 9 بگه‌رینه‌وه‌ بۆ گه‌ره‌كه‌كان.
پینجه‌م:مریشك فرۆش و قه‌سابه‌كان له‌ 6 ی به‌یانی بۆ 4 ی ئیواره‌کراوەدەبن.
شه‌شه‌م:دوكانی موبایل:12 ی نیوه‌رۆ بۆ 4 ی ئیواره‌.
حه‌وته‌م:جوتیاران و خاوه‌ن كیلگه‌و هه‌نگه‌وانان لەدواى ٦ ی به‌یانی دەرۆنە سەر پرۆژەکانیان پیێش ٥ ى ئیوارە دەگەرینەوە.
هه‌شته‌م:هاتوچۆی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و صیانه‌و ئاو پیویسته‌ به‌پی ی خشته‌ی ئیشكگری بێت كه‌له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رایه‌تییه‌كانیانه‌وه‌ دیاریده‌كریت.
نۆیه‌م:ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌كان به‌پێی خشته‌ی ئیشكگیری  به‌ره‌چاوكرنی شوینی جوگرافی كاتی كرانه‌وه‌و داخستنیان دیاریده‌كریت.
ده‌یه‌م:ناوچه‌ی پیشه‌سازی تەنها شوینكاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌راسه‌ 6 ی به‌یانی بۆ 4 ی ئیواره‌ کراوەدەبیت پیداویستییەکانیترى هاولاتیان لەو ناوچەیە لەلایەن قائیمقامیەتەکانەوە ریکدەخرینەوە.
یانزه‌یه‌م:به‌روبوومی ماست و شیره‌مه‌نی 6ی به‌یانی بۆ 10ی به‌یانی.
دوانزه‌یه‌م:غازفرۆشه‌كان:6 ی به‌یانی بۆ 4 ی ئیواره‌.
سیانزه‌یه‌م:كۆگاكانی بان ئاسیاو:6 ی به‌یانی بۆ 5 ی ئیواره‌کراوەدەبن.
چواره‌ده‌یه‌م:پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهینان 6ی به‌یانی بۆ 5 ی ئیواره‌ کاروبارەکانیان رادەپەرینن.
پانزه‌یه‌م:ریگا به‌نه‌خۆش و پیداویستی فریاگوزاری هاولاتیان ده‌دریت.
شانزه‌یه‌م:ده‌رمانی دریژخایه‌ن و كوتان 9ی به‌یانی بۆ 1ی نیوه‌رۆ.
حه‌ڤه‌ه‌یه‌م:به‌هیچ جۆریك ریگا به‌ ئوتومبیلی بچوك نادریت له‌ ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بیته‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌و هاوولاتیانه‌شی به‌مه‌به‌ستی كاری بازرگانی یان بردنی شتومه‌ك و پیداویستی خۆراك دینه‌ ناوچه‌كه‌ ته‌نها به‌ ئوتومبیلی بارهه‌لگری گه‌وره‌ ریگایان پیده‌دریت.
هه‌ژده‌یه‌م:له‌سبەینێوه‌ ریگه‌ ده‌دریت مریشكی زیندوو  هه‌نارده‌ی ناوچه‌كانی ژیر ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی عیراق بكریت به‌لام ریگا به‌هه‌نارده‌كردنی هیلكه‌ نادریت ئەم بابەتە لەسەر پیشنیارى بەریوەبەرایەتى گشتى کشتوکالى گەرمیان بریارى لیدراوە.
نوزده‌یه‌م: نوینه‌ری بازرگانه‌كان و موخه‌لیصه‌كانی مه‌رزی په‌رویزخان سنوردارده‌كریت و 
له‌لایه‌ن یه‌كه‌ ئیداره‌ییه‌كانه‌وه‌ به‌ پشتگیری ده‌روازه‌ی په‌رویزخان ریگایان پیده‌دریت.
بیست:بەنزینخانەى فەرمى بەپیى شوینى جوگرافى لە ٦ى بەیانى بۆ ٥ ى ئیوارە ریگایان پیدە دریت بکرینەوە.

تیبینى
ئەو شوینکارانەى ریگایان پیدراوە سەنتەرى بازارەکان ناگریتەوە.
هاتوچۆکردن لە کاتژمیر ٦ ى ئیوارە بۆ ١٢ شەو بەهەمو شیوەیەک قەدەغەیە.
پیویستە تەواوى هاوولاتیان پابەندبن بەوکاتانەى بۆیان دیاریکراوە بە پیچەوانەوە ریکارى یاساییان لەبەرامبەردا دەگیریتەبەر.

ئەم بریارانە لە ٧ ى ٤ ى ٢٠٢٠ دەچیتە بوارى جیبەجێکردنەوە.
106 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/6/2020 9:55:05 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ