هەواڵ
لە سلێمانی لەڕێگەی فڕۆکەوە ڕێگری لە قەرەباڵغی دەکرێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام

تیمی فڕۆكەوانی سلێمانی چاودێری شوێنە قەرەباڵغەكانی سلێمانی و دەورووبەری دەكات.

لەسەر بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنی سلێمانی، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان لە ئەركدان بۆ خۆپارێزی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەو چوارچێوەیەشدا تیمی فڕۆكەوانی سلێمانی چاودێری شوێنە قەرەباڵغەكان دەكات.

عەمید حسێن فەیزوڵا لێپرسراوی تیمی فڕۆكەوانی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەنووسیدا ئاشكرایكرد: بە هەماهەنگی لەگەڵ ژوری ئۆپراسیۆن كۆنتڕۆڵی ئەو شوێنانە دەكەن كە قەرەباڵغە و رێنماییەكان پێشێل دەكەن.
153 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/7/2020 3:20:24 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ