هەمەڕەنگ
باشتره‌ ڕۆژووه‌كه‌ت به‌مه‌ بشكێنیت
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌مان ده‌پرسین باشترین خۆراك چییه‌ تاوه‌كو ڕۆژووى پێ بشكێنین ؟ ڕۆژووگرتن جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌ركێكى دینییه‌ و چه‌ند كاتژمێرێك خۆت له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ ده‌گریته‌وه‌ و جه‌سته‌ به‌ته‌واوى پاك ده‌بێته‌وه‌ له‌هه‌موو جۆره‌ ژه‌هراوى بونێك .
توێژه‌رانى خۆراك "خوورما" به‌باشترین خۆراك  داده‌نێنن بۆ ڕۆژووشكاندن ده‌توانى دوو بۆ سێ ده‌نك خوورما بخۆیت و به‌ربانگى پێ بكه‌یته‌وه‌  و ڕۆژووى پێ بشكێنیت چونكه‌ 
*خوورما ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن و كالیسیۆم و مه‌نگه‌نیز و مه‌گنیسیۆم و ریشاڵ ، هه‌ربۆیه‌ بۆ له‌ش زۆر پێویسته‌ و ِێگرى كه‌مى ڕێژه‌ى شه‌كر  ده‌كات له‌له‌شدا .
*خوورما به‌رگرى له‌شت به‌هێز ده‌كات ،به‌تایبه‌تى كاتى به‌ربانك كردنه‌وه‌ خوورما  ووزه‌ت پێ ده‌به‌خشێت.
*یارمه‌تى هه‌رسى گه‌ده‌ ده‌دات و نایه‌ڵێك توشى سكچوون و رشاندنه‌وه‌ ببیت و ده‌تپارێزێت له‌ گه‌ده‌ تێك چوون 
*هه‌وڵ بده‌ دواى خوورما كه‌مێك ئاو بخۆیته‌وه‌ پاشان سوپێكى ساده‌ بۆكردنه‌وه‌ى گه‌ده‌ت پاشان ژه‌مێكى سه‌ره‌كى بێ چه‌وورى بخۆیت.
160 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/27/2020 9:15:42 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ