هەمەڕەنگ
ڕۆژووگران له‌م خۆراكانه‌ به‌دوور بن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزدا پێویسته‌ ڕۆژووگران ئاگادارى ئه‌و خۆراكانه‌ بن كه‌ ده‌یخۆن ،چونكه‌ ڕۆژووگرتن له‌ش له‌ژه‌هراویى بوون پاك ده‌كاته‌وه‌ و هه‌رس چالاك ده‌كات ،هه‌ربۆیه‌  خۆت  به‌دوور بگره‌ له‌ خۆراكى ناته‌ندروست .

ئه‌و خۆراكانه‌ چین كه‌ده‌بێت  ڕۆژووگران لێى به‌دوور بن:-
*خواردنی سوره‌وه‌كراو، چونكه‌ بڕێكی زۆر كۆلیسترۆڵی تێدایه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیه‌ بۆ گیرانی خوێنبه‌ره‌كان و سه‌كته‌ی دڵ و زه‌هایمه‌ر و هه‌وكردنی ئێسك.
*ئه‌و خواردنانه‌ی رێژه‌ی شه‌كری زۆره‌، به‌تایبه‌ت لوقمه‌قازی و زلوبیا، هاوكات شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه‌كان، هه‌وڵبده‌ به‌ بڕێكی زۆر كه‌م بیخۆ، ئه‌گه‌ر ئاره‌زووش كرد.
*خواردنه‌وه‌ كافایینه‌كان، وه‌ك قاوه‌ و خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان، چونكه‌ ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر تینوو بیت.
*خواردنه‌ تونه‌كان، كه‌ ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵئاوسان و ئازاردانی گه‌ده‌، هاوكات ئارامیت تێكده‌دات، به‌تایبه‌ت پارشێوان نابێت بیخۆیت.
*ئه‌و خواردنانه‌ی رێژه‌ی خوێی زۆره‌، چونكه‌ ئاوی جه‌سته‌ هه‌ڵده‌مژێت.

270 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/3/2020 11:30:43 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ