هەواڵ
بەوێنە : بەدواداچوون بۆ لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆر باڵندە دەکرێت .
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

دوای ئەوەی لە سنوری قەزای ڕانیە چەند باڵندەیەکی جۆری کەندەسمە (تۆرەمە)دەرمانخورا کراون و لەناوبران هەریەکە فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین و پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین بەدواداچوونیان بۆ ئەومەبەستە دەستپێکرد .

لەم بارەوە ، حەمەشوان کەریم ،بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی لەناوبردن و دەرمانخواردکردنی جۆرەباڵندەیەک لە دەوروبەری شاری ڕانیە ,، بەئامادەبوونی " عقید جبار "  لێپرسراوی بەشی جوڵان لە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین،  سەردانی چەند شوێنێکمان کرد ،، بینیمان باڵندەیەکی زۆر لەناو براوە لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی و کەسی " .

ناوبراو وتیشی " بڕیاردرا ڕێکاری یاسایی دژی سەرپێچیکاران بگیرێتە بەر ئەوەش لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی ئەم کارە نەشیاوە " .

باڵندەی کەندەسمە ( تۆرەمە ) جۆرە باڵندەیەکە کە باڵیان درێژ و نووک تیژە و کلکیان درێژە. دندووکیان باریک و تا ڕادەیەک خوارە، نێر و مێیان یەک جۆرە  زیاتر لە کونی گردو تەپۆلکە ھێلانە ساز دەکەن، بەشێوەیەکی گشتی بە هەنگ خۆر ناویان دەرکردووە زیانی زۆر بە کورە هەنگ دەگەیەنێت .

1653 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/7/2020 12:52:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ