هەمەڕەنگ
چۆن له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌سه‌ر تووڕه‌بوندا زاڵ بین
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌مان له‌مانگى ڕه‌مه‌زان به‌هۆى ڕۆژووه‌وه‌ دووچارى تووڕه‌بوون ده‌بینه‌وه‌ ویان ڕووبه‌ڕووى تووڕه‌بوون و هه‌ڵه‌شه‌ى ده‌ووروبه‌رمان ده‌بینه‌وه‌ .

دیاره‌ ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك هۆكارى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌ كه‌ وات لێ ده‌كات هه‌ست به‌ تووڕه‌بونى خۆت بكه‌یت :-
*سه‌ره‌تا خوانى پارشێوو له‌بیر مه‌كه‌ ،چونكه‌ له‌ڕووى ته‌ندروستى و ده‌رونیشه‌وه‌ سوودى هه‌یه‌ بۆت و هه‌م خوانى پارشێوو دوورت ده‌خاته‌وه‌ له‌تووڕه‌ بوون چونكه‌ كه‌متر هه‌ست به‌برسێتى ده‌كه‌یت ،برسێتى هۆكارێكه‌ بۆ تووڕه‌ بوون .
*ڕۆژانه‌ خۆت هیلاك مه‌كه‌ و خۆت سه‌رقاڵ مه‌كه‌ به‌ كارى ڕۆژانه‌ی چونكه‌ هیلاك بوونى جه‌سته‌ هیلاك بونى ده‌روونه‌.
*هه‌وڵ بده‌ زۆربه‌ى كاته‌كانت به‌ حه‌وانه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌ریت.
*دواى ڕۆژووشكاندن هه‌وڵ بده‌ ئاو و شه‌ربه‌تى میوه‌ى سروشتى زۆر بخۆیته‌وه‌ چونكه‌ ده‌روون ئارام ده‌كاته‌وه‌ .
*هه‌وڵ بده‌ هه‌شت بۆ نۆ كاتژمێر بخه‌ویت چونكه‌ كه‌م خه‌وى ده‌روون ماندوو ده‌كات و هۆكارێكه‌ بۆ تووڕه‌بوون له‌ڕه‌مه‌زاندا.
*خۆت به‌دوور بگره‌ له‌ ژه‌مى قورس و چه‌وور به‌تایبه‌تى پارشێوان تا ده‌روون ئارام بیت.
*كه‌متر خۆت سه‌رقاڵ بكه‌ به‌  تۆرى ئینته‌رنێت  و مۆبایله‌وه‌ تا مێشكت ماندوو نه‌بێت .
*شه‌وان ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند خوله‌كێكیش بێت وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ و باشترین جووڵه‌ى له‌ش په‌یڕه‌و بكه‌ چونكه‌ وه‌رزش تووڕه‌بوون نایه‌ڵێت .

145 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/7/2020 11:13:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ