هەواڵ
وه‌زیری دارایی له‌باره‌ی پێدانی مووچه‌ی په‌روه‌رده‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی پێدانی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، "هەوڵ دەدەین پێش جەژن موچەی پەروەردە دابەش بکەین".


ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 12-5-2020، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هەوڵ دەدەین پێش جەژنی ره‌مه‌زان، موچەی وه‌زاره‌تی پەروەردە دابەش بکەین".


ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوایین مووچه‌ی مامۆستایانی سه‌ر  به‌ وه‌زاره‌تی په‌ردوه‌رده‌ كه‌ وه‌ریانگرتووه‌ 23ی ئاداری ئه‌مساڵ بووه‌ و مووچه‌كه‌ش؛ مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بووه‌، له‌ هه‌فته‌ی رابردووه‌وه‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 1ی ئه‌مساڵ و تاكو ئیستا چه‌ند وه‌زاره‌تێك وه‌ریانگرتووه‌.
1795 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/13/2020 9:29:02 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ