ئابوری
نرخى نه‌وت بۆسه‌رو 33 دۆلار به‌رزبۆیه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان زیاتر به‌رزبووه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 33 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 18 ی 5 ى 2020، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 33 دۆلار و 47 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 32 دۆلار و 50 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 30 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 29 دۆلار و 43 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/18/2020 9:13:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ