هەواڵ
قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی یەك هەفتە راگەیه‌ندرا
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


حكوومەتی عێراق سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لەسەرتاسەری وڵات بۆ ماوەی یەك هەفتە راگەیاند كەرۆژانی پشووی جەژنی رەمەزانیش لەخۆی دەگرێت.

 

بەپێی راگەیەنراوێكی حكوومەتی عێراق، پشووی رۆژانی جەژنی رەمەزان لەرۆژی یەكشەممەوە تاوەكو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەبێت لەگەڵ سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی.

 

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا ناچارمان دەكات كەرەنتین جێبەجێ بكەین و ئەو بڕیارە وەك رێكارێكە بۆ خۆپارێزی لەبڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 
2496 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/20/2020 10:19:20 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ