هەواڵ
داوا لەهاوڵاتیان دەکرێت سەردانی نەخۆشخانەی شۆڕش نەکەن لەسلێمانی
 ئاڕاستە
یٔاگاداریەک لەنەخۆشخانەی گشتی شۆڕشی فێرکاری
بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی.


لەدوای دڵنیابوونەوەی پشکنینە تاقیگەیەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سێ کارمەندی پاکەرەوەی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش وبونی نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا بە ڕاگرتنی خزمەت گوزاری پزیشکی لە فریاکەوتن وهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە بۆماوەی ٤٨ کاتژمێر بە مەبەستی تەعقیم کردن و ڕشاندنی بەشەکانی نەخۆشخانە.
بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەو ماوەیەدا سەردانی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش نەکرێت.

د.چالاک قادر
بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شۆڕش
124 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/20/2020 6:45:58 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ