هەواڵ
هه‌رێم.. لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەكەم رۆژی جەژن دیاریده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د


لیژنەی باڵای بینینی مانگ رایدەگەیەنێت، بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان، سبەینێ  ھەینی بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێكى لیژنەی باڵای بینینی مانگ هاتووه‌ ، "بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی رۆژی ھەینی 22/5/2020 لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکانی پارێزگاکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە. 

لێرەوە داوا لە ھاووڵاتییانی ئازیزمان دەکەین، ھاوکات لەگەڵ کاری لیژنەکانمان لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم، ئێوارەی ھەینی 22 ئایار ھەرکەسێک بە بەڵگەی شەرعی مانگی بینی بەزووترین کات یەکەی کارگێری سنوورەکەی ئاگادار بکاتەوە".
1151 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2020 9:33:57 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ