هەواڵ
ئەمەریکا ئابڵوقە دەخاتە سەر وەزیری ناوخۆی ئێران
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون



وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا  ئابڵوقە دەخاتە سەر وەزیری ناوخۆی ئێران .

ئابڵوقە نوێیەکانی ئەمەریکا ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، لەنێویاندا عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی وەزیری ناوخۆی ئێرانة.

مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رِيطةياند: "باوەڕمان وایە رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران کارتی سپی بە پۆلیسی ئێران داوە بۆ ئەوەی هێز بەکاربهێنن لەدژی خۆپیشاندەران و ئەوانەش کە لە نزیکیانەوە بوون و بیانکوژن و ئەو فەرمانانەش بوونەتە هۆی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر، لەنێویاندا 23 کەسیان تەمەنیان لە خوارووی 18 ساڵ بووە".

ئەو خۆپیشاندانەی پۆمپێیۆ باسی دەکات لە مانگی نۆڤەمبەری 2019 لە ئەهواز دەستیپێکرد، لەدژی زیادبوونی نرخی بەنزین بەڕێژەی 50 بۆ 200%، پاشان فراوان بوو و زۆربەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە.

40 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/21/2020 10:18:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ