هەواڵ
لەهەولێر پێنج کەسی تر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون
 ئاڕاستە

 دەرەنجامی نوێی وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاوکرایەوە کە پێنج کەسی تر لەشاری هەولێر توشی ڤایرۆسەکە بون.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پیاوێکێ تەمەن ٨٥ ساڵ و دوو کوڕی گەنج تەمەن ١٦ و ١٢ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ١٩ ساڵ و کچێکی گەنجی تەمەن ١٣ هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و دانیشتووی کۆمەڵگەی شاوەیسن لە شاری هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی
٢١  ئایار ٢٠٢٠
106 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/22/2020 3:40:24 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ