هەواڵ
لاهور شێخ جەنگی لەگەڵ ژەنەراڵ ئێریک هیڵ کۆبۆوە
 ئاڕاستە


لاهور شێخ جەنگی ئەمڕۆ چاویکەوت بە ژەنەراڵ ئێریک هیڵ، سەرپەرشتیاری یەکە تایبەتەکانی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا. 
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و دیداره‌دا، ژەنەراڵ هیڵ پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواری یه‌كێتی، و رۆڵی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتیی به‌رز نرخاند. 
دواتر گفتوگۆکرا لەسەر پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حکومەتی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی  موستەفا کازمی.
 هەروەها جەخت لەسەر ئەو بنەمایە کرایەوە كه‌ حکومەتی نوێی عێراق بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت، پێویستە حکومەتێکی خزمەتگوزار و گشتگیر بێت.

دواتریش باس لە بارودۆخی عێراق و سوریا کرا له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ و، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی رێكخراوی داعش هێشتا مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر ناوچەکە، بەتایبەت کە رێكخراوه‌كه‌ توانیویه‌تی سوود لە كاریگه‌رییه‌كانی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرێت بۆ رێکخستنەوەی گروپ و شانه‌ تیرۆریستییه‌كانی خۆی.
 ژەنەراڵ هیڵ، كار و چالاكییه‌كانی دەزگای دژە تیرۆری به‌ گه‌وره‌ و گرنگ ناوبرد کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بێوچان و شانبەشانی هێزەکانی ئەمریکا، لە دژی گروپە تیرۆریستیەکان له‌شه‌ڕدان.
 ژەنەراڵ هیڵ ڕایگەیاند دەزگای دژە تیرۆر لە روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گروپە تیرۆریستییەکاندا رۆڵێکی کاریگەر و باڵایان هەبووە و دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ یه‌كه‌ تایبه‌ته‌كانی هێزی هاوپەیمانان ئامادەن بۆ هەموو چالاكییه‌كی هاوبەش لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر و هەمیشە پاڵپشتییان دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیریی زیاتر لە عێراق و ناوچەکەدا.
119 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/22/2020 3:49:41 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ