هەواڵ
جەزای سەید مەجید لەسەر مەزاری مام بەڵێنی درێژەپێدانی رێبازەکەی دووپاتدەکاتەوە
 ئاڕاستە

ئەمڕۆ شەممە 2020/5/23 جەزای سەید مجید لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی سلێمانی، لەگەڵ بەشێک لە هەڤاڵانی جێگرانی مەڵبەند و بەرپرسی کۆمیتەکان، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و ڕاگەیاندنی یەکەمین بەیانی دامەزراندنی یەکێتی بەزمانی عەرەبی لە شامی سوریا، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جلالی کرد و تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مەزارەکە دانا. 

جەزای سەید مجید لە سەر مەزاری سەرۆک مام جلال، ڕایگەیاند: ئێمەی خوێندکارەکانت لە مەڵبەندی یەکی سلێمانی (مەڵبەندی دایک)، ئەمڕۆ هاتوینەتە سەر گۆڕەکەت، بۆ سوربون و دووپاتکردنەوەی پەیمان و بەردەوامیدان بە ڕێبازەکەت، هەروەها کۆنگرەی چوارمان بە سەرکەوتویی ئەنجامدا، بە دید و تێڕوانینی نوێوە لەژێر ڕۆشنایی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی جەنابتان بڕیارمانداوە هەرچی لەدەستمان بێت بۆ خزمەتی خەڵک درێخی نەکەین، ئێستاش لە درێژەی تەواوکردنی ئەرکی کۆنگرەکەداین بە سازدانی کۆنفرانسی مەڵبەند و کۆمیتەکان، کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە ئەنجامی دەگەیەنین.

هەر لەو سەردانەدا، لێپرسراوی مەڵبەند ئاماژەی بەوەدا، نیەتێکیتری سەردانەکەمان بۆ پیرۆزبایی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی بوو، کە لەچەند ڕۆژی داهاتوو یادی ساڵێکیتری تەمەنی پڕشکۆی یەکێتیەکەمان دەکەینەوە، وتیشی " لەو یادەدا بڕیارمانداوە لە بەر پارێزراوی هەمووان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بین بە مەبەستی ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی کۆرۆنا هیچ مەراسیمێک ڕێکناخەین، (لەبری دروستکردنی قەرەباڵغی کادرەکانمان ڕاسپاردووە هەریەکە لە ئاست و ناوچەکەی خۆی سەردانی ماڵە شەهید و زیندانی سیاسی و تێکۆشەرە دێرینەکان بکەن).

137 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2020 2:52:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ