هەواڵ
جەزای سەید مەجید سەردانی خانەی بێسەرپەرشتانی سلێمانی کرد
 ئاڕاستە

جەزای سەید مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی سلێمانی بەمەبەستی دەربڕینی هەستی خۆشەویستی سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتانی سلێمانی كرد.

ئەمرۆ لە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز جەزای سەید مەجید ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی سلێمانی سەردانی خانەی بێ سەرپەرشتانی سلێمانی كرد و لە نزیكەوە ئەو منداڵانەی بینی كە لەو خانەیەدا دەژین، و رایگەیاند: ئێمە بەرپرسیارین لە پڕكردنەوەی خۆشەویستی باوك و دایك و كەسوكارییان.

 هاوكات دەستخۆشی و پێزانینی بۆ بەرێوەبەر و ستافی خانەكە دەربڕی كە وەك منداڵی خۆیان بەسۆز و خۆشەویستییەوە خزمەت دەكەن و پشتیوانی تەواو و بەڵێنی هەموو جۆرە هاوكاریی و هەمەماهەنگییەكی بۆ باشتر خزمەتكردنی جگەرگۆشەكان دووپاتكردەوە.

256 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/24/2020 8:29:21 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ