هەواڵ
شوێنە گەشتیارییەکان لەهەرێم دەکرێنەوە‌‌؟
 ئاڕاستە


  دەستەی گشتی  گەشتوگوزاری هەرێم  ڕونکردنەوەیەک لەبارەی کردنەوەی شوێنەگشتیارییەکان بڵاودەکاتەوە.

دەقی ڕونکردنەوەکە....

داخستن و کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری هەرێمی کوردستان و رێگەدان بە کردنەوەی بازگە و دەروازەکان، لە دەسەڵاتی دەستەی گشتی گەشتوگوزار نەبووە و نییە، بابەتەکە پەیوەستە بارودۆخی تەندروستی گشتی و کەمو زیاد بوونی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە دەسەڵاتی بڕیاردان لە لای لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ژوری یٔۆپەراسیۆنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە.
لە بڵاوکراوەی ٢٧ی یٔایاری دەستەی گشتی گەشتوگوزار  لە هیچ شوێنێک یٔاماژە نەدراوە کە دەستەی گەشتوگوزار هیچ بڕیارێکی بۆ کردنەوەی شوێنەکانی گەشتیاری دابێت. تەنیا وەک زانیاری و هەواڵ کە پەیوەندی بە گەشتوگوزارەوە هەیە لە پەیجی دەستەی گشتی گەشتوگوزار بڵاو کراوەتەوە.

دەستەی گشتی گەشتوگوزار
103 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/28/2020 4:41:20 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ