هەواڵ
دوو کەس گیان یان لەدەستدا و کەسێکیش بەسەختی بریندار بوو
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 28 ی ئایاری 2020 لە ڕووداوێکی قورسی هاتوچۆدا لە قەزای دوکان ( 2 ) هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا کەسێکی تریش بریندار بوو .

بەپێ ی ئەو زانیاریانەی بە ئاڕاستە دراوە ،  ئەو بارهەڵگرەی وەرگەڕاوە زیاتر لە ( 2 )هەزار مریشکی بارکردووە ، جگەلە زیانی ماددی و گیان لەدەستدانی ئەو دوو هاوڵاتی یە بەڕەگەز عەرەبە ، کەسێکی تریش لەم ڕووداوە بریندار بووە ، وەزیانێکی زۆر بەستونی کارەبای ئەو شوێنەکەوتوە کە ڕووداوەکەی لێ ڕووداوە .

دوای ڕووداوەکە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و تیمەکانی شارەوانی و کارەبا گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوە و ڕێکاری پێویستیان گرتۆتەبەر .

158 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/28/2020 4:44:29 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ