هەواڵ
سەرۆك كۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی دۆخی گشتی وڵاتیان کرد
 ئاڕاستە

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٥/٢٨ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران. 

لە میانی دیدارەکەدا، دووپاتکرایەوە لە پێویستی پەلەکردن لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و کاندیدکردنی کەسانی بەتوانا و دەستپاک و پشتیوانیکردنی حکومەت لە جێبەجێکردنی کارنامەکەی کە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت و دەستەبەرکردنی داواکارییە رەواکانی هاوونیشتمانیان و چەسپاندنی چاکسازییە داواکراوەکان. 

سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختیانکردەوە لەگرنگی پیادەکردنی سیاسەتی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری عێراق، ھاوکات دووپاتیان لەپێویستی چارەسەرکردنی قەیرانەکان کردەوە کە وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت و گرنگی دانی زیاتر بەرووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و پشتیوانی لایەنە تەندروستییەکان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا و دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ ئاڵنگارییە ئابوورییەکان و دابینکردنی بژێوی گشت هاووڵاتیانی عێراق. 

هەر لەمیانەی دیدارەکەدا، تیشک خرایە سەر قۆناغی ئێستای وڵات کە پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکان و پەیوەستبوونی هەمووان هەیە بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان و بەردەوامی سەرکەوتنەکان، بەجۆرێک کە ئاسایش و ئارامی بۆ ھاووڵاتیان دابین بکات.

95 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/28/2020 4:55:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ