هەواڵ
سەرۆک کۆمار بەشداریکرد لە کۆبوونەوەیەکی باڵا سەبارەت بە دابینکردنی بودجە بۆ بەگژداچوونەوەی پەتای کۆرۆنا
 ئاڕاستە

‏‎سەرۆک کۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٥/٢٨ بەشداریکرد لە کۆبوونەوەی باڵا سەبارەت بەدابینکردنی بودجە بۆ بەگژداچوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لەسەر بانگهێشتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و جامایکا. 

‏‎سەرۆک کۆمار لە وتەکەیدا کە لەرێگەی کۆڕبەندێکی تەلەڤیزیۆنییەوە پێشکەشیکرد رایگەیاند، گۆڕینەوەی بیروڕا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پەرەپێدانی بەردەوام لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ئەرکێکی گرنگ و هەنوکەییە بۆ جیهان.

لە میانی ئەو کۆڕبەندەدا کە هەر یەک لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئەنجێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و جوزیبی کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و دەیڤد مالباس سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی و ژمارەیەکی دیکە لە سەرکردەی وڵاتانی جیهان بەشداربوون، سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە وەک کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رووبەڕووی دەبینەوە ئاڵنگارییەکی گەورە و کتوپڕن، بەڵام دەکرێت ئەم ئاڵنگاریانە کەم بکرێنەوە بەو هەوڵە یەکگرتوو و زۆرەی کە داومانە کە بەشێک پێیان وایە ئەمە بابەتێکی ناوخۆییە و لێگەڕێن هەر دەوڵەتێک چارەسەری کێشەی خۆی بکات سەرەڕای ئەوەی کە کاریگەری ڤایرۆسەکە ناخۆییە، بەڵام قەیرانەکە قەیرانێکی جیهانییە، بۆیە پێویستی بە کاردانەوەی نێودەوڵەتی هەیە. 

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشدا: ئێمە دەزانین کە ئەو رێگایە لە پێشمانە دور و سەختە، بەڵام هیچ بژاردەیەکی دیکە جگە لە زاڵبوون و سەرکەوتن لە بەردەممان نییە، بۆیە پێویستە بەو پەڕی گرنگی و تواناوە ئەو دەرەنجامانە بەدیبهێنین و ئەگەر واشنەکەین ئەوا لە بەردەم گەلەکەمان و بە تایبەتیش لاوەکانمان شەرمەزار دەبین. 

ئەمەش دەقی وتەکەی سەرۆک کۆمارە: 
 
خوشک و برایانی ئازیز

بەڕێزان...

ئەمەوێت سوپاسگوزاری ستایشی قوڵی خۆم بگەیەنم بە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و جامایکا و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێکخستنی ئەم کۆبوونەوە گرنگە.

گۆرینەوەی بیروڕا و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پەرەپێدانی بەردەوام لەسەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا ئەرکێکی گرنگ و هەنوکەییە بۆ جیهان لە کاتێکدا کە رووبەڕووی ئەم پەتاو بەڵایە دەبێتەوەو ئاستەنگی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە دوای خۆی جێ دەهێڵێت، ئەو ئاڵنگارییانەی کە وەک کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رووبەڕووی دەبینەوە ئاڵنگارییەکی گەورەو کتوپڕن بە تایبەت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تازە گەشەسەندوو کە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسەکە چاوەڕوان دەکرێت بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ تر بەردەوام بێت و زەرەر و زیانی زیاتری لێبکەوێتەوە چونکە کاریگەریەکانی ژێرخانی تەندروستی دەخاتە بەر ئەرکێکی قورس.

بەڵام دەکرێت ئەم ئاڵنگاریانە کەم بکرێنەوە بەو هەوڵە یەکگرتوو و زۆرەی کە داومانە کە بەشێک پێیان وایە ئەمە بابەتێکی ناوخۆییە و لێگەڕێن هەر دەوڵەتێک چارەسەری کێشەی خۆی بکات سەرەڕای ئەوەی کە کاریگەری ڤایرۆسەکە ناخۆییە، بەڵام قەیرانەکە قەیرانێکی جیهانییە بۆیە پێویستی بە کاردانەوەی نێودەوڵەتی هەیە، ئێمە پێویستمانە کۆدەنگ بین لە پابەندبوونمان لە بەگژداچوونەوەی Covid 19 بە دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ئەو پەتایە و چاککردنەوەی باری ئابووریمان هەنگاو بە هەنگاو، ھاوکات ئەو بابەتانەی کە باس دەکرێن لەم کۆڕبەندەدا بابەتی جەوهەرین بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە.

وڵاتەکەی ئێمە لە هەوڵدایە بە بەردەوامی شانبەشانی دەوڵەتانی دیکە لە تەواوی جیهان بە مەبەستی کێشانی کاروانی دەربازبوون لەم قەیرانەی ئێستا، ئەو ڕێوشوێنانەی کە گرتوومانەتە بەر بۆ سنوردارکردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چوارچێوەی سنورەکانمان ئەگەر بەروارد بکرێت پرۆسەکە بە شێوەیەکی رێژەیی تا ئێستا سەرکەوتوو بووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش هەستمان بە کاریگەری زۆر کردووە کە ئەم پەتایە لەسەر ئابووری دروستیکردووە و داواکارییەکان بۆ لێکدورخستنەوەی کۆمەڵایەتی بووە مایەی ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە کەرتەکانی ئابووری بوەستێنێت، ھەروەھا بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکانی بانکی نێودەوڵەتی ژمارەی عێراقییەکان ئەوانەی لە ژێر هێڵی هەژاریەوەن کەمترە لە 20% لە ساڵی 2019 دا و وە بەرز بووەتەوە بۆ ٪40 لە ئێستادا، بۆیە عێراق ڕووبەڕووی چەند ئاستەنگێک بووەتەوە، کەمبوونەوەی داواکاری ناوخۆیی بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی سەپێنراون بۆ بەرەنگاربوونەوەی Covid19، دابەزینی بێسنووری نرخی نەوت لە مانگی ئازارەوە، هەروەها دابەزینی تەواو لە بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق کە بە رێژەی 23% کەمیکردووە وەک بەشێک لە رێککەوتننامەی ئۆپێک لە مانگی نیساندا.

بۆیە پشتبەستنمان بە داهاتەکانی نەوت ئەوە دەگەیەنێت کە سەرچاوەی داهات و بودجەکەمان بە رێژەی 70% کەمیکردووە ئەگەر بەروارد بکرێت بە ئاستی پێش قەیرانەکە، بەو پێیە دەمانەوێ کە رێوشوێنی بەپەلە بگرینە بەر بۆ چارەسکردنی ئەو دۆخە، ھاوکات پێویستە وەک دەرەنجامێکی دیار کە خەرجییەکان کەمبکەینەوە و بە ئەگەری زۆرەوە لەمساڵدا کورتهێنانی بودجە دروست دەبێت، بۆیە بە راکێشانی پاشکەوت و زیادکردنی قەرز چاوەڕوان دەکرێت ئابووریەکەمان بە نزیکەی 10% بۆ 2020 کورتبهێنێ و چاوەڕوانیش دەکرێت لە ساڵی 2021 دا تا ڕادەیەک بگەڕێتەوە باری ئاسایی.

ئەم دۆخە هەمووی لە کاتێکدایە کە عێراق بە دۆخێکی هەستیاردا تێئەپەڕێت، عێراق تائێستا بە دۆخی راگوزەردا تێدەپەڕێت، توانیومانە بەسەر شەڕی ناوخۆ و توند و تیژی و تیرۆر زاڵ بین بە تایبەتیش بەسەر هەڕەشەی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام تا ئێستاش هەوڵەکان بۆ دووبارە بونیادنانەوە بەردەوامە.

خۆپیشاندانە میللییەکان لە بەھار و زستانی رابردوودا و ئەو هەموو قوربانییە زۆرە کە لێیکەوتەوە کارەساتباربوو، بیرهێنانەوەیەکی گەورەبوو کە دان بەخۆدا گرتنی گەلی عێراق سنووردارە.

خەڵک ئامادەیە قوربانی بدات بە ژیانی خۆی لەپێناو بەدیهێنانی داهاتوویەکی خۆشگوزەران و باشتر، بۆیە ئەرکی ئێمە وەک سەرکردایەتی کورت دەکەینەوە لە بەدیهێنانی داواکاریەکانیان کە ئەمەش ئەرکێکی ئاسان نییە.

88 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/28/2020 11:49:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ