هەواڵ
تەرمی منداڵێڪی تەمەن دووساڵ گەیشتە نەخۆشخانەی ڕانیە
 ئاڕاستە


ڪەمێك لەمەوبەر تەرمی منداڵێڪی تەمەن دووساڵان لە ڕەگەزی مێ دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە/گەڕەڪی ڕاپەڕین گەیشتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیەڪە بە ووتەی ڪەس و ڪاری منداڵەڪە لەناوی ماڵی خۆیان ڪەوتۆتە ناو حەوزی ئاو و خنڪاوە.

دوای پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە تەرمەڪەی ڕادەستی ڪەس و ڪاریڪرایەوە .

مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪارەوەتەوەو لەسەر ڕووداوەڪەش ڪەس دەستگیرنەڪراوە لێګۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتے پۆلیسے ڕاپەڕین
بەشے ڕاگەیاندن و پەیوەندیەڪان
258 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/28/2020 11:56:23 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ