هەواڵ
بیست ودوو کەسی تر لەسلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون
 ئاڕاستە


دەرەنجامی نوێی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بڵاوکرایەوە کە بیست ودوو کەسی تر توشی کۆرۆنا بون.


لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، ٢٢ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، ١٢ پیاو و ٩ ئافرەت و کوڕێکی گەنج، ٨ لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون ، ١٤ ی تر نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ٢١ لەوان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەکیان دانیشتووی وارماوەیە.

وەزارەتی تەندروستی
٢٨ ئایار ٢٠٢٠
178 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/28/2020 11:57:48 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ