هەواڵ
قه‌زایى پێنجوێن : بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌كى نوێ
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
قائیمقامیه‌تى پێنجوێن له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تایه‌ك له‌ پێنجوێن ڕوون كردنه‌وه‌ ده‌دات و داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات به‌جدیی وه‌رى بگرن.

زانا ڕه‌حمان ڕه‌حیم، قائیمقامی قه‌زایی پێنجوێن له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌" له‌م چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا په‌تایه‌ك له‌ناو پێنجوێن دا بڵاوبۆته‌وه‌ و به‌شێك له‌هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست تووشی بوون، هه‌روه‌ها به‌داخه‌وه‌ كه‌یسی كۆرۆناش له‌ناو پێنجوێن تۆماركراوه‌ و چه‌ند كه‌یسێكی  تریشمان هه‌یه‌ كه‌ له‌پشكنینی یه‌كه‌مدا وا ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابن".

ده‌شڵێت" چیان له‌توانادا بێت بۆ رێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌ڵام به‌هۆی نه‌مانی متمانه‌ی به‌شێك له‌ خه‌ڵك به‌ حكومه‌تی هه‌رێم و بوونی بارودۆخی سه‌ختی ژیانی هاوڵاتیان له‌ڕوویی ئابورییه‌وه‌ و سه‌رقاڵ بوونی به‌شێك له‌هاوڵاتیان به‌ كاری كشتوكاڵكردنه‌وه‌ وه‌ك پێویست ناتوانین ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین ".

وه‌ هه‌روه‌ها  داوا له‌ هاوڵاتیانیش ده‌كات تا ده‌توانن خۆیان بپارێزن و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێبكه‌ن و مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌جدیی وه‌ربگرن، له‌كاتی هه‌ستكردنیش به‌ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ بكه‌ن.
842 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/30/2020 10:38:05 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ