هەمەڕەنگ
ئاگادارى به‌كارهێنانى قه‌ڵه‌مى چاوه‌كه‌ت به‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌ى خانمان ڕۆژانه‌ به‌هۆى به‌كارهێنانى موكیاژ و كه‌ل و په‌لى جوانكارى توشى زیان ده‌بنه‌وه‌ ، به‌ڵام چاو زۆر هه‌ستیاره‌ و  یه‌كێك له‌وانه‌ كه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ره‌ قه‌ڵه‌می چاوه‌. قه‌ڵه‌می چاو بۆ ناو چاو ده‌ره‌وه‌ی چاو به‌كارده‌هێنرێت.

به‌ڵام به‌كارهێنانی بۆ ناو چاو مه‌ترسی زیاتری هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی پیسبوونی چاو، هه‌ر به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌له‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك كچ ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی قه‌ڵه‌می ناو چاو به‌كارده‌هێنن زۆر به‌خێرای میكرۆب به‌چاویاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌، كه‌ ره‌نگه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیارن زۆر بێزاركه‌ر بێت و توشی سوربونه‌وه‌ و خوران بن، یاخود ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی چاو به‌كارده‌هێنن ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌م مه‌ترسی گه‌وره‌یه‌ی هه‌یه‌ بۆ چاویان.
ره‌نگه‌ قه‌ڵه‌می چاو ببێته‌ هۆی زیان گه‌یاندن و هه‌وكردن و سوربونه‌وه‌ و په‌شۆكانی چاو، هاوكات زیادبوونی به‌كتریای چاو ئاوكردنێكی زۆر، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ چاوت زۆر به‌و قه‌ڵه‌می چاوه‌وه‌ نه‌مێنێته‌وه‌ زوو پاكی بكه‌ره‌وه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كان قه‌ڵه‌می چاو بڕێكی زۆر له‌ قوڕقوشم و زرینخ و كادیۆمی تێدایه‌، كه‌ ده‌بێته‌هۆی ژه‌هراوی بوون و كاریگه‌ری بۆ مێشك و ته‌ندروستی گشتی هه‌یه‌، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئاستی بینین دابه‌زێنێت و برژانگه‌كانت لاواز ده‌كات.
138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/30/2020 11:46:10 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ