هەواڵ
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ مێردمنداڵێك كۆتاى به‌ژیانى هێنا
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌گه‌ڕه‌كى كوردسات كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند : مێردمنداڵێكى  ته‌مه‌نی17 ساڵ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا و به‌چه‌كی جۆری تاپڕ له‌ گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و كه‌سه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ بۆیه‌ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه‌ كێشه‌ی هه‌بوه‌، هێزه‌كانی پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی ئاشكرابكرێت".

له‌ئێستادا ته‌رمی ئه‌و مێردمنداڵه‌ له‌ پزیشكی دادی سلێمانیه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن.
556 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/1/2020 11:33:29 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ