هەواڵ
سی وپێنج کەسی تر لەسلێمانی توشی کۆرۆنا بون
 ئاڕاستە

دەرەنجامی نوێی وەزارەتی تەندروستی بڵاوکرایەوە کە ۳٥کەسی تر لەشاری سلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سی و پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و یەك پیاو و دە ئافرەت و چوار منداڵ.
یازدە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، بیست و چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

بیست و نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
یەك تووشبوو دانیشتووی پیرەمەگروون.
یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ئەنبار.

وەزارەتی تەندروستی
٢ حوزەیران ٢٠٢٠
114 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/2/2020 11:08:38 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ